AP ١٤٠١ بەفرانبار ٥ ٠٩:٢٠

بەرپرسی گشتی پاراستنی ئاسەوارەکانی بەرەڤانی پیرۆز لە کوردستان:

ڕێوڕەسمی بەڕێ کردن و ئەسپاردە کردنی ٨ شەهیدی بێ ناونیشان لە کوردستان بەڕێوە دەچێت

ڕێوڕەسمی بەڕێ کردن و ئەسپاردە کردنی ٨ شەهیدی بێ ناونیشان لە کوردستان بەڕێوە دەچێت

بەرپرسی گشتی ناوەندی پاراستنی ئاسەوارەکانی بەرەڤانی پیرۆز وتی: ڕێوڕەسمی بەڕێ کردن و ئەسپاردە کردنی ٨ شەهیدی بێ ناونیشان هاوکاتە گەڵ ساڵڕۆژی شەهادەتی حەزرەتی زەهرا لە کوردستان بەڕێوە دەچێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر خسەردار زەبیحوڵڵا مالکی لە هاتنی کاروانی شەهیدان بۆ پارێزگای کوردستان هەواڵی دا و ڕایگەیاند: هاوکات لەگەڵ سەرتاسەری ئێران و هەروەها ڕۆژانی شەهادەتی حەزرەتی فاتمە ڕێوڕەسمی پێشوازی،بەڕێ کردن و ئەسپاردە کردنی تەرمی ٨ شەهیدی بێ ناونیشان لە کوردستان بەڕێوە دەچێت.

ناوبراو زیادی کرد: ڕێوڕەسمی پێشوازی لە شەهیدانی بێ ناونیشان ڕۆژی دووشەممە کاتژمێر ١٠ ئی بەیانی لە فڕۆکەخانەی سنە بەڕێوە دەچێت و بەرەو شوێنە جیاجیاکانی پارێزگای کوردستان بەڕێ دەکەوێت.

News ID 44542

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha